گۆران ئینزیبات، پەرلەمانتاری کوردستان لە پۆستێکی فەیسبووکدا هێرش دەکاتە سەر بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی.
دەقی پۆستەکەی:
بۆ قوباد و بافڵ
ئەو سلێمانییە زیاتر لە سی ساڵە هەر جارەو بەناوێک و بە بیانوییەک پارەی لێ ئەخۆن و سکی پرسیتانی پێ تێر ئەکەن و لەسەر حسابی ئەم خاکە و ئەم خەڵکە کوڕی ئەم مەسول و ئەو مەسولی تیا دەوڵەمەند ئەکەن و ڕۆژ بەڕۆژ شارەکەی پێ کاول ئەکەن بەس نییە تێرتان لێی نەخوارد تەنها هەناسەیەک ئەدا شارەکە ئەوەشی لێ ئەگرنەوە تەنها ئەوەی ماوییەتی ئەم شارە درەختە جوانەکانییەتی لە جیاتی خزمەتی ئەوانە بکەن و هیچ نەبێ تۆزێ سیمای پڕۆژەکانی خۆتانی پێ جوان کەن ، کەچی چاوی برسیتان بڕییە ئەوانیش و لە ڕیشەوە هەڵیان دەکێشن! بەس نییە تاکەی ئەم ناعەدالەتییە لە کوێی دنیا بووە لە جیاتی ناشتنی نەمام و سەوزکردنی شارەکەت و نیشتیمانەکەت بچی بۆ پەیداکردنی چوار دینار درەختەکانیش بکوژیت ،
گۆران عمر علی
٦ / ٦ / ٢٠٢٢