شەوانی ئێستاو 20 ساڵ لەمەوپێش چ جیاوازییەکی ھەیە؟ 

رەنگە زۆرێکمان تێبینی ئەوەمان کردبێت کە ئێستا شتێکی مەحاڵ دەبێت ئەگەر ھاتوو ھەوڵ بدەیت شەوان لەسەر بان بخەویت، بەھۆی ئەو گەرما تاقەتپروکێنەی کە ھەیە لە وەرزی ھاوین دا! بەڵام ئاخۆ بۆچی جاران زۆرێک لە ماڵەکان لەسەربان دەخەوتن و چێژێکی تایبەتی ھەبوو.

لەوانەیە لەگەل خوێندنەوەی بەشی یەکەمی پۆستەکە یەکسەر بیرت بۆ ئەوە بچێت ئاوھەوا گۆرانکاری بەسەردا ھاتووە و پلەی گەرما بەرزتربۆتەوە بە بەراورد لە چەند دەیەیەک پێش ئێستا!

رەنگە ئەمە وەلامێکی راست بێت، بەڵام ھۆکارە سەرەکییەکە گۆرانکاری ئاوھەوا نییە، بەڵکو زیادبوونی ژمارەی دانیشتوانی شارەکان و ھەروەھا بەکارھێنانی بێ شووماری ئامێرەکانی فێنکەرەوەیە کە بە (سپلیت) ناسراوە.
سپلیت یەکێکە لەو ئامێرە فێنکەرەوانەی برێکی زۆری کارەبای دەوێت و لە بەرامبەریش دا برێکی زۆر گەرمی بەرھەم دەھێنێت.

ئەو کەسەی کە سپلیتەکە دادەگیرسێنی ناو ماڵ و باڵەخانەکەی فێنک دەکاتەوە، بەڵام لە بەرامبەر دا بە بری ١-٢ پلەی سیلزی پلەی گەرمی دەرەوەی خانوەکەی گەرم دەکات.


بە واتایەکی دیکە سپلیت ھۆکارێکە بۆ گەرمبوونی ھەوای شارەکان بە تایبەت لە کاتی شەودا، کە بە پێیی چەندین توێژینەوە دەرکەوتوە رۆلێکی خراپی ھەیە لە تێکدانی ژینگەی شارەکان لە شەودا.

نەک تەنھا سپلیت بەلکو ئەو پێکھاتانەی کە خانووی لێ دروست دەکرێت، ھەروەھا رەنگی بەکارھێنراو، ئەمانە ھەمووی کاریگەریان ھەیە لەسەر دروستکردنی ئەو دۆخە گەرمەی کە شارەکان تێی دەکەون لە وەرزی ھاوین دا.

ئامادەکردنی لە لایەن د.ھێدی جەمال عەبدوڵا

https://agupubs.onlinelibrary.wiley.com/doi/full/10.1002/2013JD021225
ھەواڵی زیاتر