بڕی 7 ملیار و 500 ملیۆن دیناری دیکە پارەی گەنمی جووتیوران خرایە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی

نەوزاد شێخ کامل بەرێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند، بڕی حەوت ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار وەجبەی دووەمی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢ خراوەتە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.

ئاماژەی بەوەشدا کە پاش ئەوەی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان تەواو بوو ، بەپێی ڕۆژی وەرگرتنی گەنم لەرێگای سایلۆکانەوە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
شایانی باسە ئەم بڕەش بەم شێوە بەسەر پارێزگاکان دابەشکراوە:

سلێمانی پێنج ملیار دینار

هەولێر دوو ملیار دینار

دهۆک پێنج سەد ملیۆن دینار

ھەواڵی زیاتر