ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، کە لەسەر ئەرکی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چارەسەری پزیشکی بۆ هەریەک لە نووسەر و وەرگێڕی دیاری کورد “عەزیز گەردی” و هونەرمەندی دیاری شاری هەولێر “محمەد ئەحمەد ئەربیلی” دەکرێت
دوای ئەوەی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەنوێنەرایەتى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان
سەردانی هەریەک لە نووسەر و وەرگێڕی دیاری کورد “عەزیز گەردی” و هونەرمەندی دیاری شاری هەولێر “محمەد ئەحمەد ئەربیلی”کرد و لەنزیکەوە لەچۆنیەتى ڕیڕەوى چارەسەرییە پزیشکیەکانى کۆڵییەوە و بەڕێوەبەر و پزیشکانی ڕاسپارد هەرچی پێویستە بۆ چارەسەرکردنیان ئەنجامبدرێت، ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەواوی خەرجی و پێداویستی تەندروستی و چارەسەرییە پزیشکیەکانی هەریەک لە نووسەر و وەرگێڕی دیاری کورد “عەزیز گەردی” و هونەرمەندی دیاری شاری هەولێر “محمەد ئەحمەد ئەربیلی” گرتەئەستۆ و لەسەر ئەرکی جەنابیان لەزووترین کاتدا چارەسەرییە پزیشکیەکانیان بۆ ئەنجامدەدرێت.
جێگەی باسە، ماوەیەکە هەریەک لەنووسەر و وەرگێڕی دیاری کورد “عەزیز گەردی” و هونەرمەندی دیاری شاری هەولێر “محمەد ئەحمەد ئەربیلی”، ڕەوشی تەندروستیان ناجێگیرە.