ئەمشەو یەکشەممە 5/6/2022، ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند: “سبەی دووشەمە 6/6/2022، ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بە زۆری نیمچە ھەوری دەمێنێتەوە و لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ بۆ شەو ھەندێک کاتیش بۆ ھەوری تەواو دەگۆرێت لەگەڵ نمە باران لەھەندێ ناوچەدا”.
ئەوەشی خستووەتە روو: “لەناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاوییەکانی رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر ئەگەری چربوونەوەی زیاتری ھەورەکان ھەیە کە بە شێوەی چالاکبوونی ھەورە تریشقە و تاو تاو بارانبارین کاریگەری دەبێت”.
ئاماژەشی بەوەداوە: “پلەکانی گەرما زیاتر ڕوو لە نزمبوونەوە دەکات بەرێژەی 1 تا 2 پلەی سیلیزی و بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی (ھەولێر 40 بە 30 پلە، سلێمانی 37 بە 28، دھۆک 38 بە 27 پلە، ھەڵەبجە 39 بە 28 پلە، کەرکووک 42 بە 33 پلە) لەناوچەکانی گەرمیان 45 بە 32 پلە دەبێت، لە سنووری ئیدارەی راپەرین 38 بە 28 پلە دەبێت و لە سنووری ئیدارەی سۆرانیش 35 بە 26 پلە دەبێت”.