پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە

لەدوایی جەژنی قوربان، پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە هەولێریی پایتەختی هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست تۆڕی میدیایی باڵكێش كەوتووە، پارتی و یەكێتی لە پاش جەژنی قوربان كۆدەبنەوە وگفتوگۆ دەربارەی پەیوەندیەكانیان و ئاڵۆزیەكانی نێوانیان دەكەن

سەرچاوەیەك لە ناو مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە تۆیی میدیایی باڵكێشی ڕاگەیاند: كۆبونەوەكە لە ئاستیی باڵای هەردوو حزبدا دەبێتو گفتوگۆیی گەرم دەبارەی پێشهاتە نوێكان و دۆخی ئێستای پەیوەندیەكانی نێوان هەردوولا و ساردیی و ئاڵۆزیەكانی نێوانیان و دۆخی هەرێمی كوردستان باسدەكرێت.

ئەو شەرچاوەیە وتیشی: ئێستا دۆخی هەرێم بە قۆناغێكدا تێدەپەرێت كە كۆبونەوەی نێوان پارتی و یەكێتی وەك زەروریەتیەكی هەمیشیەیی چاویی لێدەكرێت و زەرورە لە نزیكترین كاتدا كە دوایی جەژنە كۆببینەوە.

ھەواڵی زیاتر