سەرۆکوەزیران 20 ملیار دیناری بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023 تەرخانکرد

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، مەسرور بارزانی 20 ملیار دیناری بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023 تەرخانکرد.

ڕاگەیەنراوی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە

جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێزدار مەسرور بارزانی، ڕەزامەندی دا بە تەرخانکردنی بڕی بیست ملیار دینار ( ٢٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠)  بۆ پشتگیریکردنی سێکتەری پەروەردە و فێرکردن بەمەبەستی دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە  بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣)، لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و کەرکوک و دهۆک و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان .

سامان سیوەیلی

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان 

٥ی ٦ی ٢٠٢٢

ھەواڵی زیاتر