وەزارەتی کارەبا وەڵامی 52 سکاڵا دەداتەوە

لە مانگی رابردوو 52 سکالا تۆمار کراون:

وەزارەتی کارەبا لە ماوەی مانگی رابردوو، وەڵامی 52 سکاڵا و داواکاریی هاووڵاتیانی داوەتەوە، کە بە رێگەی خزمەتگوزاریی سیستەمی ئۆنلاین و پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە پێشکەش کراون:

  • 33 سکاڵا چارەسەر کراون.
  • 5 سکاڵا؛ پێشنیار و تێبینی و دۆسیەی دووبارە بوون.
  • 3 سکاڵا بۆ وەڵامدانەوە، پێویستیی بە زانیاریی زیاتر هەیە.
  • 11 سکاڵا بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت.

سكاڵا و داواکاری لەم بوارانەی خوارەوە پێکهاتوون:

  • کێشەی پێوەری زیرەک
  • کێشەی فرۆشیاران و هەڵەی خوێندنەوەی پێوەر
  • گەڕانی ژمێریاران لە گەڕەکەکان
  • گەیاندنی کارەبا بۆ شوێنەکان
  • هێنانە خوارەوە و ‌هەڵدانەوەی سرکێتی محاویلەی گەڕەک لە لایەن هاووڵاتیانەوە
  • سەرپێچی و رۆتین

هاووڵاتیان دەتوانن بە رێگەی سیستەمی خزمەتگوزاریی سیستەمی ئۆنلاین و پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە، سکاڵا و داواکارییەکانیان بگەیننە وەزارەتی کارەبا.

بۆ وەرگرتنی ژمارە تەلەفۆنەکانی وەزارەتی کارەبا و فەرمانگەکانی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان و لینکی خزمەتگوزاریی سیستەمی ئەلکترۆنی و وەرگرتنی لینکی ماڵپەڕی پسوولە نامەیەک بۆ پەیجی وەزارەت بنێرە.

ھەواڵی زیاتر