زانیاریی نوێ له‌سه‌ر گرووپه‌كه‌ی گۆڤه‌ند CTS بڵاودەکرێتەوە

پۆلیسی هه‌ولێر به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌دواداچونی ورد له‌سه‌ر كه‌یسی گرووپه‌كه‌ی گۆڤه‌ند CTS و  سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیس زانیاریی تازه‌ له‌سه‌ر ئه‌و گرووپه‌ ئاشكرا ده‌كات.

سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له‌ پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: كه‌یسی گرووپی گۆڤه‌ند لای ئێمه‌ به‌رده‌وامه‌ و خه‌ڵكێكیش گیراون،‌ ئه‌و كه‌یسه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ هه‌موو كوردستانه‌وه‌ و سكاڵای دیكه‌ تۆمار كراوه‌ و خه‌ڵكی زیاتر گیراون‌، به‌رده‌وامین له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و دیار نییه‌ چه‌ند كه‌یسی دیكه‌ له‌و بابه‌ت و كه‌یسه‌وه‌ گلاوه‌ و چه‌ندی دیكه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه‌دا‌ن، زانیاریی ورد له‌و باره‌وه‌ ناده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه‌ ئه‌نجام و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد ده‌كه‌ین كه‌ی گه‌یشتینه‌ ئه‌نجام ئاشكرای ده‌كه‌ین و زانیاریی ورد ڕاده‌گه‌یه‌نین.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ئه‌و پرسه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی ماوه‌، چونكه‌ خه‌ڵكێك هه‌یه‌ هیشتا نه‌گیراوه‌ تێوه‌گلاوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه‌ و به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ نه‌گیراون كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه‌دا‌ن، سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستانه‌ یان ناوخۆی كوردستان، ئه‌وه‌ هێشتا له‌ناو لێكۆڵینه‌وه‌دا‌ین، سه‌ره‌داوی باش هه‌یه‌ له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی گرووپه‌كه‌.

ژێدەر

باسنیوز

ھەواڵی زیاتر