مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە کارت مووچە وەردەگرن

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان شێوازێکی نوێی پێدانی مووچەی ئاشکرا دەکات.

ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە “دڵخۆشین بەوەی لە هەرێمی کوردستان ئیرادەیەک هەیە بۆ بەرەو پێش چوونی چاکسازی سەرتا سەری”.

سەر لەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە 31ی ئایاری 2022، بەڕێز ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە (دو تاينتواتچ) بەرپرسی بەشی سیاسی-ئابووری و (سێث پاچ) سەرۆکی یەکەی ئابووری لە كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان، کرد.

ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری وتی: سەرەڕای دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان نابێت لەبیرمان بچێت کە لەسەرەتای ساڵی 2013 وە حکومەتی ناوەندی عێراق گەمارۆیەکی ئابووری بەسەر هەرێمی کوردستان سەپاندووە.

وتیشی: “بەڵام دڵخۆشین بەوەی لە هەرێمی کوردستان ئیرادەیەک هەیە بۆ بەرەو پێش چوونی چاکسازی سەرتا سەری”.

هاوکات ئاوات جەناب نوری ئەوەشی دوو پات کردەوە: “لە دواهەمین هەولماندا لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیای بانکەکان بڕیارە لە کەمترین ماوەدا موچە خۆرانی هەرێمی کوردستان بەشێوەی کارت موچەکانیان وەربگرن”.

ھەواڵی زیاتر