مەحمود سەنگاوی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی خۆی بە بۆنەی بەستنی دیداری یەکێتی دەنێرێت.
پەیامەکەی مەحمود سەنگاوی:
پیرۆزبێت، دیداری یەکێتی
بەبۆنەی بەستنی دیداری یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە، پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم هەڤاڵانم لە تێکۆشەران و شۆڕشگێرانی شۆڕشی نوێ و هەڤاڵانم لە مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرجەم ئۆرگانەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکەم. ئەم هەنگاوە بۆ بەخۆداچوونەوەی ڕوئیا و داڕشتنەوەی ستراتیژ و بەرنامەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەرز دەنرخێنم و هیوادارم ئەم هەنگاوە دەستپێکێک بێت بۆ نوێبوونەوەی سەرتاسەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان. وەهەروەها، پیرۆزبایی بێ پایانم ئاراستەی هەڤاڵ سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکەم بەبۆنەی بە فەرمی ناساندی بەرپرسیاریەتی نوێیەوە و هیوام سەربەرزی و سەرکەوتنی بەڕێزیانە بۆ زیاتر خزمەتکردنی ڕیزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان. لە کۆتایدا، بە پێویستی دەزانم لەم پەیامەمدا ڕایبگەیەنم کە بەندە وەک پێشمەرگە و فەرماندەی پارتیزانی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانێکی سەرسەختی ڕێزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەبم.
براتان
مەحمود سەنگاوی
٢٠٢٢/٥/٣١