وەزیری تەندروستی: هەواڵی نەمانی ئۆکسجین زۆر گەورەکرا

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەواڵی نەمانی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی رزگاری زیاد لە قەبارەی خۆی گەورە کراوە.

د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەواڵی نەمانی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی رزگاری زیاد لە قەبارەی خۆی گەورە کراوە، راستە کێشەی کەمی ئۆکسجین هەبووە، بەڵام کێشەکە تەنیا دوو کاتژمێربووە و دواتر چارەسەرکراوە.

وەزیری تەندروستی وتیشی”لە هەولێر 400 قەرەوێڵە بۆ تووشبووانی کۆرۆنا هەن، لەوانەش تەنیا 73 قەرەوێڵە ئۆکسجینی دەستکردنی لەگەڵە، بۆیە چارەسەر دەبێ پێش داخیلبوون بێت و بە خۆپارێزی بێت”.

سامان بەرزنجی ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژانە زیاتر لە 10ملیۆن دینار بۆ ئۆکسجین خەرج دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر