زانیاری نوێ لە بارەی 20 ھەزار شووقەکە

راگەیەندراوێک لە دەستەی وەبەرھێنانی حکومەتی ھەرێمی وردستانەوە:

ماوەیەکە لە ھەندێ پەیج و ماڵپەڕ ، ھەواڵی بێ بنەما لەبارەی مەرجەکانی پێدانی ٢٠ ھەزار شووقەکە بڵاودەکرێنەوە..
سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ، بۆ خێرا جێبەجێکردنی بڕیارەکەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەبەرھێنان لە پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بەڕێوەبرد ، لەبارەی نرخ و شێوازی قیست و دروستکردنی پڕۆژەکە چەندین پێشنیاز خرانەڕوو ، رایسپاردن لەسنوورەکانی خۆیەن کار لەسەر پڕۆژەکە بکەن ، بەڵام تائێستا ھیچ لەو پێشنیازانە نەبوونەتە بڕیار و بەردەوام کاریان لەسەردەکرێ ، دڵنیابن حکومەت ھەوڵدەدات ، بەباشترین شێوە ئەو پڕۆسەیە جێبەجێ بکات و کەسانی شایستە سوودمەندبن.
راگەیاندنی دەستەی وەبەرھێنان
٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢

ھەواڵی زیاتر