مەلا مەزهەر بۆ مەلا عەلی: نەمبینیوە توشبووی شێرپەنجە ڕیشی بتراشێت و خزمەتی قژی بکات

مەلا مەزهەر خۆراسانی، نامەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئاراستەی مەلا عەلی کەڵەک دەکات و پێی دەڵێ:” هەمیشە دەکەویتە هەڵەی زانستییەوە”.

چەند ڕۆژێکە وێنەی مەلا عەلی کەڵەک بڵاوبۆتەوە کە ڕیشی تراشیوە. مەلا عەلی ڕایگەیاندووە کە تووشی شێرپەنجە بووە، بەڵام مەلا مەزهەر نووسیوەیەتی ” پێم سەیرە دەڵێی ڕێشم دەتاشم نەخۆشم و لەبەرچارەسەرکردنی نەخۆشی شیرپەنجە ڕیشەکەت دەتاشی کەحەرامە ڕیش تاشین بەڵام ئامادەنیت سەروپرچ وقژت بتاشی بۆمەبەستی چارەسەروەرگرتن من نەمدیوە ڕدێن بتراشرێت وسەروقژبەخێوکرێت لەنەخۆشی شیرپەنجەدا”.

برای بەڕێزم کاک علی کەلەک السلام علیکم ورحمة الله وبركاته

پاش عەرزوتەقدیمی سڵاوو ڕێزوئیحترام

لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بیستم وبینیم کەجەنابتان توشی نەخۆشی شیرپەنجەبوون بۆیە ڕدینی خۆتان تاشیووە

سەرەتا خوای گەورە بەڕەحم وسۆزی خۆی شیفای عاجل بۆتۆو وتەواوی نەخۆشی مسوڵمانان بهێنێت دڵگران بوم بەم هەواڵە

هەرمسوڵمانێک دڵخۆش بێت بە مەرگ ونەخۆشی برایەکی مسوڵمانی تاوان بارووگوناە بارە دەبێت هەمیشە سودمان هەبێت بۆیەکتری لەدووعای خێروئامۆژگاری وڕاست کردنەوەی هەڵەی یەکتری مسوڵمانان سودبەخش بن بۆئەوەی بەردەوام نەبین لەسەرهەڵەکانمان

کاتی خۆی زۆرم هەوڵ دا کەدوربکەوییەوە لە هەندێک شت کەکاری ئێوەنەبوو بەخراپیش لەسەرڕدین وئیسلامەتی دەشکایەوە خەڵکی وای لێهاتبوو گاڵتەی بەدین ومەلایەتی دەکرد لەڕێگای سادەی جەنابتان ونەزانیینتان لەبەکارهێنانی ڕدین وڕیش وکڵاوی سپی وسیمای دینداری ونازناوی بەناو مەلایەتی جەنابتان لەخواردنەوەی میزوو هەڵگرتنی ئاڵای ئیسرائیل وئەمریکاوخراپ خۆێندنەوەی قورئان ودەسکردنە ملی ژنی سافرەو ڕاکردن لەگەڵیان بەکۆلێ ڕیشەوەو

زۆرشتی ترکەنامەوێت درێژەیان پێبدەم

ئیستا ڕدێنت تاشیووە بەعوزری نەخۆشی خۆزگا بتگوتبا خەڵکینە من لەڕابوردوودا لەژێرئەم ڕدینەدا زۆرشتم کرد جائیز نەبوو بوڕاگرتنی حورمەتی ڕدێن وسیمای دینداری وامن ڕدێنەکەم لادەبەم  وکڵاوی سپی ومەندیل ونازناوی مەلایەتی لادەبەم ئیدی بەناوی ئیسلامەتی ومەلایەتی علاج وچارەسەرناکەم بەڵکو بەناوی خۆم دەیکەم زۆرباشتربوو ڕاستگۆیانەتربوو خەڵکیش خۆشی دەویستی ومنیش پشتیوانیم دەکردی چونکم ئیسلام فێری کردوین ڕاستی وڕاسگۆیانمان خۆش بوێت .

بەڵام پێم سەیرە دەڵێی ڕێشم دەتاشم نەخۆشم و لەبەرچارەسەرکردنی نەخۆشی شیرپەنجە ڕیشەکەت دەتاشی کەحەرامە ڕیش تاشین بەڵام ئامادەنیت سەروپرچ وقژت بتاشی بۆمەبەستی چارەسەروەرگرتن من نەمدیوە ڕدێن بتراشرێت وسەروقژبەخێوکرێت لەنەخۆشی شیرپەنجەدا نازانم کارەکانت وپاساوەکانت هەمیشە هەڵەی زانستی تێدەکەوێت وپێچەوانەی یاساکانی ئیسلام وژیری مرۆڤەکانە بەهەرحاڵ

من دەمەوێت بزانم تۆنەخۆشی شیرپەنجەت هەبووە چارەسەرت کردووە ؟

ئەگەرهەت بووە کوافەحسەکانت تادڵنیابم بزانم کەهەت بووە بەچی چارەسەرت کردووە منیش بتوانم سودێک لەوهۆکاری چارەسەرەی جەنابتانەم دەسکەوێت بۆهەندێک لەدۆست وبرادەرانەی ئەونەخۆشییەیان گرتووە ئەوانیش سودی لێببینن بەڵکوو چاک ببنەوە واچاکە فەحسەکانت ببینین وپاش دڵنیابوون کەتۆئەونەخۆشیەت هەیە ئەوجامن پێشنیاردەکەم سەرووپرچ بتاشی نەک ڕدێن چونکم تاشینی ڕدێنەکەت ڕەخنەی گەورەی بۆتۆ درووست کردووە

ئەگەرتاشینی ڕیشەکەیشت هەرخۆدزینەوەیە لەڕدێن وخۆدەربازکردنیشە لێی من دەسخۆشی تاشینی ڕیش وردێنەکەت لێدەکەم ئەگەرچی زۆریش درەنگە بەڵام بەڵکوو بەووڕدێنەوە لەزمەوساتمەی ترنەکەیت وخەڵکیش ئەوەندە سوکایەتی بەڕدین نازناوی پیرۆزی مەلایەتییەوە نەکات ئەم ئامۆژگاریەم لێوەرگرە بۆدوواجار هەرچی هەڵەیەکت کرد بەخۆێندنەوەی ئایەت وفەرمودەیەکی پێغەمبەرپشتیوانی لەهەڵەکەت مەکە وپاساوی بۆمەهێنەوەو بەزۆر مەیشەرعێنە تاقەناعەت بۆبەرامبەرەکەت درووست بکەیت چونکم خەڵکی کوردستان تۆزێ لەپاکستان موسەقف ترە لەسایەی سەری وتار بێژوو داعییە دڵسۆزەکانیەوە کەهەمیشە ووشیاریان داوەبەمسوڵمانان لەهەندێک مسوڵمانانی ترووشیارترن لەکۆتایدا گەرنەخۆشی خوای گەورە شیفای عاجلتان بۆڕەوانەبکات امین ئیتروالسلام

ھەواڵی زیاتر