ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی ئایاری 2022 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان ، لە داڤۆس ، لە گەڵ سیخرێد کاخ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی هۆڵەندا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا تاووتوێ کرا. بەتایبەتی هەماهەنگیی و هاریکاری لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پشتگیریکردنی کەرتی کشتوکاڵ و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو و پەرەپێدانی وەبەرهێنانی هۆڵەندی لە هەرێمی کوردستان
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر