به‌شداری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس، بووه‌ته جێی بایه‌خی شرۆڤه‌كارانی سیاسی و شاره‌زایانی بواری ئاسایش و وزه، به‌و پێیه‌ی به‌شێك له گفتوگۆكانی كۆڕبه‌نده‌كه په‌یوه‌ستن به‌و بوارانه‌وه، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ له ناوچه‌كه هه‌نگاوی بۆ پێشه‌وه ناوه.
له‌مباره‌یه‌وه رێبوار بابكه‌یی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی كوردستا رایگه‌یاند، كۆڕبه‌ندی ئه‌مجاره‌ی داڤۆس له‌وه‌ته‌ی دروستبوونییه‌وه به گرنگترینیان داده‌نرێت، چونكه تایتڵی سه‌ره‌كی كۆڕبه‌نده‌كه باسكردنه له جه‌نگی ئۆكرانیا و پرسی وزه له جیهاندا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك گه‌وره دیپلۆماتكارێكی كورد له‌وێ به‌شداره، تێیدا په‌یامی ئاشتی و ئابووری گه‌لی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت.
رێبوار بابكه‌یی راشیگه‌یاند، دیوه گرنگه‌كانی دیكه‌ی به‌شداری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له داڤۆس بریتین له هه‌بوونی به‌رنامه‌ی چاكسازی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، جیا له هه‌بوونی كۆمه‌ڵێك گرفتی ناوخۆیش بێ گوێدانه ئه‌م گرفتانه سه‌رۆكی حكومه‌ت توانی كاروانی چاكسازی به‌رده‌وامی پێبدات، بۆیه مه‌سرور بارزانی به جانتایه‌كی پڕه‌وه به‌شداری له كۆڕبه‌ندی داڤۆس ده‌كات.
بابكه‌یی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له پانێله‌كه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌ت كه له‌گه‌ڵ سێ ده‌وڵه‌تی كاریگه‌ر و مه‌زنی ناوچه‌كه (سعوودیه، ئوردن و كوه‌یت) باسیان له ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد، ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ری بۆ سه‌ر داڕشتنه‌وه‌ی ئاسایشی ناوچه‌كه به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌یه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی كوردستان گوتی: “تێبینی ئه‌وه كراوه بڕیاره‌كانی عێراق كاریگه‌ری ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه كه به‌رژه‌وه‌ندیان تێدا هه‌یه، بۆیه عێراق كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌ری گێژاوێكی سیاسی مه‌گه‌ر به‌و ئاسته‌ی ته‌نیا عێراقییه‌كان ده‌توانن وڵاتی خۆیان رزگار بكه‌ن”.
هه‌روه‌ها گوتیشی:”هه‌رێمی كوردستان له‌نێو ئه‌م گێژاوه سیاسییه‌ی عێراقدا نه‌كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌ری ملاملانێی وڵاتانی ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تیش”.
k24