مەسرور بارزانی لەگەڵ میری قەتەر کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 23 ی ئایار2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دیدارەکانیدا لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس، لەگەڵ میری دەوڵەتی قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و قەتەر تاووتوێ کرا.

ھەواڵی زیاتر