سبەینێ لە پارێزگایەکی هەرێم پشووی فەرمییە

پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، کە بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی هەرێمی کوردستانی بەگشتی و پارێزگایی هەڵەبجەی گرتووەتەوە، سبەی سێشەممە 2020/5/24 لە سەرجەم دامەزروە حکومییەکان پشووی فەرمی دەبێت.

لە راگەیەندراوێکدا کە پارێزگاکە بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە لەبەر ڕەوشی بریندارانی چەکی کیمیاوی و بۆ پاراستنی گیانی فەرمانبەران، لەژێر ڕۆشنایی ڕێنماییە تەندرووستیەکانی وەزارەتی تەندرووستی هەرێم و ناوەند و زانیاریە کەشناسیەکان کە سبەینێش خۆڵبارین بەردەوامە، بە بڕیاری پارێزگاری هەڵەبجە سبەینێ لە دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە پشووی فەرمیە.

ھەواڵی زیاتر