نێچیرڤان بارزانی سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کۆدەبێتەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی سلێمانی دەکات و بەجیا لەگەڵ هەریەکە لە بافڵ تاڵەبانی، سەلاحەدین بەهادین و عەلی باپیر کۆدەبێتەوە.

دڵشاد شه‌هاب، راوێژكاری باڵای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ سلێمانی به‌شداریكردنه‌ له‌ مه‌راسیمی ده‌رچووانی كۆلیژی سه‌ربازی قه‌ڵاچوالان.

گوتیشی: له‌و میانه‌یه‌دا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و هاوكات چه‌ندین دیدار و سه‌ردانی دیكه‌ی بۆ لای لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌بێت.

ھەواڵی زیاتر