وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، بە مەبەستی پەرەپێدانی سێكتەری گەشتوگوزار لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا بە دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سۆران و بڕیارەكەش لەمڕۆوە جێبەجێ دەكرێت.
ئاماژە بەوەشکرا کە بە گوێرەی فەرمانێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كە وێنەیەكی ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كراوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 19/5/2022 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەسەر میلاكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بڕیاری دا بە هێنانەكایەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سۆران، وەك لە بڕیارەكەدا هاتووە ئەم فەرمانە لەمڕۆوە جێبەجێ دەكرێت.
ئەم بڕیارەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كاریگەری زۆری لەسەر پەرەپێدان و بووژانەوەی سێكتەری گەشتوگوزار لە سنووری ئیدارەی سۆران دەبێت و هەنگاوێكی تری حكوومەتی هەرێمی كوردستانە بۆ بایەخدان بە سێكتەری گەشتوگوزار و هەروەها ئیدارەكە كە بە بەردەوامی ژمارەیەكی زۆر گەشتیاری ناوخۆ و پارێزگەكانی عێراق و بیانی سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی سنووری سۆران دەكەن.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار