بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپوورى حكومهتى ههرێم رایگهیاند، دوای ئەوەی ئاسایشی مەیدان سەرووی خۆی ئاگاداردەکاتەوە لە هەوڵی شێواندنی شوێنێک لە سنووری گوندی خرکنێ کە گومان دەکرێت شوێنەوار بێت. بۆ خێرا راپەڕاندنی ئەم بابەتە بەڕێوەبەری گشتی شوێنەوار و کەلەپوور ليژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری گەرمیانی راسپارد سەردانی ناوچەکەبکەن ، شوێنە گومان لێکراوەکە بریتیە لە گابەردێکی گەورە کە هەوڵدراوە بەشێکی کون بکرێت، بە گومانی بوونی کەرەستەی شوێنەواری لە هەناوی ئەو بەردە. لە رۆژی روودانی ئەم دەستدرێژییەوە تاوەکو ئێستا بەشەو و رۆژ ئاسایشی مەیدان لەم شوێنە ئێشکگریان کردووە لە ئایندەیەکی نزیک لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت”.
فۆتۆ؛ بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپوورى حكومهتى ههرێم