وەزیری کشتوکاڵی هەرێم: لە دەرەوەی سایلۆکان گەنم دەکڕینەوە

وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی هاونیشتمانییان و بە بازاڕکردنی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جووتیاران، بریارماندا بە کڕینەوەی گەنمی جووتیاران لە دەرەوەی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان، بەپێی گرێبەستی نێوان وەزارەت و هەردوو کۆمپانیاکانی (خۆشناو و قەیوان) کە پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران جێبەجێدەکەن .

بەپێی راگەیێندراوەکەی وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، پرۆسەی کڕینەوەی گەنم بەمشێوەیە:

  1.  نرخی تۆنێک گەنمی نمرە یەک 850 هەزار دینارە، بەهەمان ئەو نرخەی کە لە سایلۆکانی عێراق وەردەگیرێتەوە .
  2. وەرگرتنەوەی گەنمی جووتیاران بەپێی مواسەفات و ستاندەری وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ دەبێت.
  3.  جوتیاران دەتوانن لەدوای پشکنین و وەرگرتنی گەنمەکانیان پارەی شایستەی دارایی خۆیان راستەوخۆ وەربگرن .
  4. لە رێککەوتی (2022/6/1) پڕۆسەی وەرگرتن لە سایلۆکان لەلایەن هەردوو کۆمپانیای سەرپەرشتیاری پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنم دەستپێدەکات و جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەتوانن گەنمەکانیان تەسلیم بکەن و ماوەی رادەستکردن (44) رۆژ دەخایەنێت و تاوەکو 2022/7/14 کۆتایی دێت .
  5. لێژنەی راییکردنی کارەکانی پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنم، بەدواداچوونی بەردەوام و چاودێری و سەرپەرشتیاری رێڕەوی کاری پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم دەکات.
ھەواڵی زیاتر