فڕۆكه‌كانی توركیا چه‌ند په‌یامێك بۆ چه‌كدارانی په‌كه‌كه هه‌ڵده‌ده‌نه خواره‌وه
فرۆکە جەنگییەکانی سوپای توركیا، په‌یامێك بۆ چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ده‌وروبه‌ری گوندی هرورێی سه‌ر به ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا هه‌ڵده‌ده‌نه خواره‌وه.
پەیامەکانی سوپای تورکیا بۆ پەکەکە
– ئیتر كاتی رزگاربوون نه‌هات؟
– له‌ناو رێكخراوه‌كه‌دا ئێوه وه‌ك خزمه‌تكار و كارگوزار به‌كارده‌هێنرێن، ئیتر ئێوه له‌مه بێزار نه‌بوون؟
– به‌وانه‌ی به‌كارتده‌هێنن بڵێ: “ئیتر به‌سه”، رێگه‌یان پێ مه‌ده چیتر هه‌ڵتبخه‌ڵه‌تێنن.
– به‌سه‌ربردنی ژیانهكهت له‌ناو ئه‌شكه‌وته‌كان قه‌ده‌ری تۆ نییه.
– تۆ له‌ناو سه‌ختییه‌كاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌یت و به‌رپرسانی ئێوه‌ش له شوێنه ئارامكانن و له‌ناو زه‌وق و سه‌فا ده‌گوزه‌رێنن.
– له‌ناو شاخ له بری ئه‌وه‌ی له‌ناو ترس و ناره‌حه‌تیدا بژیت، له‌ناو خێزانه‌كه‌ت ژیانێكی ئاسووده و به‌خته‌وه‌ری درێژ به‌سه‌ر ببه.
– هێشتا شتێكت ون نه‌كردووه، له‌ناو ئه‌و تاریكییه‌دا هه‌رچه‌ند زووتر جیاببیته‌وه، ئه‌وه‌نده زووتر رزگار ده‌بیت.
– خۆشه‌ویستانت چاوه‌ڕێت ده‌كه‌ن، فه‌راهه‌مكردنی ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر بۆ ئه‌وان له‌ده‌ستی تۆدایه.
– وڵاتی ئێمه هه‌میشه له سۆز و به‌زه‌ییه.
– به‌هیچ شێوه‌یه‌ك زیانت به‌رناكه‌وێت.
– باوه‌ڕ به ده‌وڵه‌تی ئێمه بكه و بگه به ئازادی راسته‌قینه.
له دیوێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی توركیا بۆ چه‌كدارانی په‌كه‌كه، رێنمایی په‌كه‌كه ده‌كات بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ باوه‌شی وڵاته‌كه‌یان و نووسیویه‌تی:
– به‌رامبه‌ر به سته‌مكارییه‌كان بێده‌نگ مه‌به.
– نه‌ك مردن! ژیان هه‌ڵبژێره!
– خۆتان راسپارده‌ی خۆشگیرییهكانی ده‌وڵه‌ت بكه‌ن.
– ئیتر ژیانی تۆ مسۆگه‌ره.