ئەمرۆ 24 کاتژمێر کارەبا بە سلێمانی دەدرێت

ئه‌مڕۆ شەممە 15/5/2022، بۆ ماوەی 24 کاتژمێری به‌رده‌وام كاره‌با به‌ خه‌ڵكی سلێمانی ده‌درێ.

كه‌ریم عه‌لی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دابینكردنی كاره‌بای 24 كاتژمێری بۆ هەمو ناوچەکانی سلێمانی وەکو تاقیکردنەوە ده‌بێت، بۆ دیاریکردنی بەرکەوتەی پارێزگاکان لە وزەی کارەبا، لە ڕێگای ئەم تاقیکردنەوەیەوە ڕێژەی پێدانی کارەبای پارێزگاکان بۆ ئه‌مساڵ دیاری ده‌كرێت.

ھەواڵی زیاتر