لە رووباری سیروان شوانێک و مەڕوماڵاتەکەی لە خنکان ڕزگارکران

‎پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەرواری ١٤/٥/٢٠٢٢ لە كاتی بەردانەوەی ڕووباری سیرواندا هاوڵاتییەك،خۆیی و نزیكەی ٧٠ سەر ئاژەڵەوە لە ناوەڕاستی ڕووباری سیروان نزیك بازگەی ژاڵەناو مەترسی خنكانیان لەناو رووبارەکە گیریانخوارد.

قایمقامیەتی دەربەندیخان ڕایگەیاند، قایمقامی دەربەندیخان، دوای پەیوەندی بەلێپرسراوی بەرگری شارستانی دەربەندیخان، چووە شوێنی ڕووداوەكە و وە پەیوەندی تەلەفۆنی بە لێپرسراوی بەشی كۆنتڕۆڵ و ئیشپێكردنی ویستگەی كارەبای دەربەندیخانەوە و بەنداوەکەوە كرد، بۆ گرتنەوەی ئاوی بەنداوەکە.

دوای گرتنەوەی ئاوەکە، تیمێکی مەلەوانی و فریاگوزاری چوونە شوێنەکە و توانیان شوانەکە و مەڕوماڵاتەکەشی رزگاربکەن.

ھەواڵی زیاتر