بەرێوبەری دەزگایەکی میدیا سەر بە یەکێتی دۆخی میدیا لە سلێمانی بە بەرتەسکردنەوەی ئازادی و سەرەتایەکی ترسناک بۆ شەق وەشاندن لە بەرانبەر قەڵەم و دەنگی ئازاد ناودەبات.
سەرتیپ وەیسی، سەرنووسەری بوار نیوز رایگەیاند، ئه‌وه‌ى ئێستا یه‌كێتیى و نوسینگه‌ى بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیى به‌رامبه‌ر ژماره‌یه‌ك ده‌زگاى میدیایى وه‌ك ( دیبلۆماتیك و بوار و دره‌و میدیا ) و چه‌ند ده‌زگایه‌كى دیكه له رێگه‌ى تیرۆرى ئه‌لیكترۆنى ده‌یكه‌ن، به ته‌واوى به‌رته‌سكردنه‌وه‌ى ئازادى و سه‌ره‌تایه‌كى ترسناكه بۆ شه‌ق وه‌شاندن له به‌رامبه‌ر هه‌ر قه‌ڵه‌م و ده‌نگێكى ئازاد له سنوورى زۆنى سه‌وز.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە به‌داخه‌وه به‌ر له ئێمه دیبلۆماتیك و دره میدیا ڕووبه‌ڕووى تیرۆرى ئه‌لیكترۆنى بوونه‌وه، بواریش له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا بۆ دووه‌م جار و دووباره ئه‌مڕۆ، پێنجشه‌ممه، 12ى ئایار، كه‌وته به‌ر هێرشى ئه‌لیكترۆنى، ته‌نها ئه‌مڕۆ و له یه‌ك رۆژدا “بوار” زیاتر له حه‌وت سزا و ریپۆرتى له لایه‌ن فه‌یسبوكه‌وه بۆ هاتۆته‌وه، كه گشتیان په‌یوه‌ندیان به هه‌واڵى تایبه‌ت به بافڵ تاڵه‌بانى و لێپرسراوى مهكتهبهكهیهتى.
بوار، دواى ئه‌و هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌ى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، ڕووبه‌ڕووى بوویه‌وه به به ناچارى و شه‌رمه‌وه ئیعلانى په‌یجى دووه‌مى كرد، ئێستاش دووباره ئه‌و گروپه‌ى كه له نوسینگه‌ى بافڵ تاڵه‌بانین هێرشه‌كانیان ده‌ستپێكردۆته‌وه و فه‌یسبوك له‌سه‌ر داوا و ڕیپۆرتى نوسینگه‌ى بافڵ تاڵه‌بانى، سه‌رجه‌م هه‌واڵه‌كانى له‌سه‌ر بافڵ تاڵه‌بانى و لێپرسراوى نوسینگهكهى له بوار به سزا له قه‌ڵه‌مداوه.له بارودۆخێكى ئه‌وهادا نازانین چى به وه‌رگر و خوێنه‌رى خۆمان بڵێین و چۆن باوه‌ڕیان پێبكه‌ین، كه ئه‌و گروپه ئه‌لیكترۆنییه چۆن به‌ربوونه‌ته گیانى میدیا و میدیاكاران ؟!
گه‌یشتوونه‌ته باوه‌ڕێك ئیتر ئه‌و فه‌یسبوكه كۆنتڕۆڵكرا و ناچارین بچینه‌وه سه‌رده‌مى وێب سایت و كاغه‌ز !
ئه‌حمه‌د نه‌جم، لێپرسراوى مه‌كته‌بى بافڵ تاڵه‌بانى و كوردۆ على، سكرتێرى دووه‌مى بافڵ تاڵه‌بانى، په‌یام و ههڕهشهكهتان گه‌یشت، به‌ڵام دڵنیابن بوار و ده‌زگاكانى دیكه‌ش سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هه‌موو كێشه ته‌كنیكى و سزایانه‌ى رووبه‌ڕوویان بۆته‌وه به‌رده‌وام ده‌بن، باش بزانن هه‌روا به سانایى ده‌ستبه‌ردارى كاره‌كه‌مان نابین، هه‌رچى رێكخراوى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه لێتانى ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئێوه چۆن له دژى ئازادى رۆژنامه‌وانى و ئازادى راده‌ربڕین ده‌وه‌ستنه‌وه.
كاك ئه‌حمه‌د نه‌جم، دڵنیابه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ره‌فتار و كاره نابه‌جێیانه‌ى به‌رامبه‌ر ئازادى ده‌یكه‌ى به‌رده‌وام ببت، له داهاتووهكى نزیكدا سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌ند و هاوكاريیه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ى مانگانه‌و ساڵانه وه‌ریده‌گرى له ده‌ستى ده‌ده‌ى و رووى راسته‌قینه‌ت لاى هه‌رچى كونسڵخانه و دیبلۆماتكاره ده‌رده‌كه‌وێت.
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و ده‌زگا و میدیاى كاریگه‌رانه‌ى له هه‌رێمى كوردستان هه‌ن ، چیتر چاوه‌ڕێى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسان و رێكخراوه‌كانى داكۆكیكار له رۆژنامه‌نووسان نه‌كه‌ن، له رۆژانى داهاتوودا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌ش بكه‌ن و پاشان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و هه‌رچى كونسڵخانه و رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه دانیشن و یاداشت پێشكه‌ش بكه‌ن.
شه‌رم دهمگرى كاتێك باسى بابه‌تێكى له‌و جۆره ده‌كه‌م، به‌ڵام فشاره‌كان زۆر له‌وه گه‌وره‌ترن كه بشاردرێنه‌وه.