کێشەی ئاوی خواردنەوەی هەولێر چارەسەر دەکرێت

مەسروور بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی بۆ خەرج كردنی بڕی 20,842,500,600 بیست ملیار و هەشت سەد و چل و دوو ملیۆن و پێنج سەد هەزار و شەش سەد دینار دەربڕی بۆ ئەوەی بۆڕی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفرازی سێی هەولێر بگۆڕدرێت لەپێناو پاراستنی لەهەر مەترسیەك كە پێشتر هەبوو.
سەرچاوەیەك لە بەشی پلاندانانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند:”بە ڕەزامەندی بەڕێز سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان،بڕی 20,842,500,600 بیست ملیار و هەشت سەد و چل و دوو ملیۆن و پێنج سەد هەزار و شەش سەد دینار بەشێوەی نەختینەو وەكو قۆناغی یەكەم لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار تەرخانكرا.
بەپێی زانیاریەكانی بەشی پلاندانانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان:”پرۆژەی گۆڕینی بۆڕی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفرازی سێی هەولێر لە قۆناغی یەكەمدا 11 كیلۆمەتری جێبەجێ‌ دەكرێ‌،لەماوەی جێبەجێكردنی پرۆژەكەشدا پرۆژەی پێدانی ئاو بە دانیشتوانی شاری هەولێر بە بۆری پێشوو بەردەوام دەبێ‌ هەتاوەكو كۆتایی هاتنی پرۆژەكە،لەگەڵ تەواو بوونی پرۆژەكەش،هەردوو بۆریەكە بە یەكەوە كار دەكەن بۆ گواستنەوەی ئاوی خواردنەوە و گەیاندنی بە شاری هەولێر.
بۆریە تازەكە كە تیرەكەی یەك مەتر و نیوە،10 هەزار مەتر سێجا ئاو لە كاتژمێرێك بۆ نزیكەی 35% ی دانیشتوانی شاری هەولێر دەگوازێتەوە،بە تەواو بوونی پرۆژەكەش تەواوی ئاستەنگ و مەترسیەكانی سەر بۆریەكە نامێنێ‌.

ھەواڵی زیاتر