ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر رایگەیاند، لەچوارچێوەی گەیاندنی خزمەتگوزاری و پەرەپێدانی شاری هەولێر، لە ئێستا (13) پرۆژەی جۆرا و جۆری خزمەتگوزاریی لە دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆ و كاری دیزاینكردنی كەرتی 8ی حەسارۆك و چەند پرۆژەیەكی تر لە سنووری سەرجەم شارەوانییەکانی سەر بە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە قۆناغی جێبەجێكردندان، هەروەها دەرخستەش بۆ ژمارەیەك پرۆژەی دیکە ئامادە كراوە.
پرۆژەكانیش بریتین لە:-
یەکەم/دروستکردنی شەقامێكی 30م و شەقامێکی 20 م لە گەڕەکی هەولێری نوێ.
دووەم/ دروستکردنی چەند شەقام و ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەکی پێنج هەزاری بەرانبەر شاری زەیتوون.
سێیەم/ دروستکردنی جووتسایدی 30 م لە گەڕەکی ژیان.
چوارەم/دروستکردنی شەقامێک لە گەڕەکی ژیان، قەرەبووی تۆبزاوە ، قۆناغی یەکەم.
پێنجەم/ دروستکردنی شەقام لە گەڕەکی فەرمانبەران.
شەشەم/ دروستکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گوندی نازماوە، قۆناغی یەکەم و قۆناغي دووەم.
حەفتەم/ قیڕتاکردنی ڕێگەی سەرەکیی گوندی بێریات.
هەشتەم/ دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەکی ئاسوودە.
نۆیەم/ کاری ڕووپێوی و دیزاینکردنی کەرتی هەشتی حەسارۆك.
دەیەم/ قیڕتاکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی ڕۆشنبیری، بەشی یەکەم.
یازدەەم/دروستکردن و قیڕتاوکردن و کۆنکرێتکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەکی نەسیج.
دوازدەیەم/ قیڕتاوکردنی 20 شەقام لە گەڕەکی هەولێری نوێ، کەرتی 250 مەتری بە چینی ستاپلایزەر قۆناغی یەکەم.
سێزدەیەم/ دروستکردنی شەقامێکی 20م لە گەڕەکی نازناز.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر