لێدوانێک لە وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕانەوە
جار جار، پرسی کشانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەتی ھەرێم و حکومەتی خۆجێی دەبێتە بابەتی میدیایی.
لەرێی ئەم رونکردنەوەیە بڵاوی دەکەینەوە کە بڕیارێکی لەوشێویە نەدراوە و هەرکاتێک بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاري کشانەوەی لە حکومەتی هەرێم، یاخود حکومەتی خۆجێی دا؛ ئەوا بەفەرمی ڕایدەگەیەنێت و تیمی حکومەتی لێ ئاگادار ئەکاتەوە.
هەر لێدوانێکی دیکە لەو بارەوە، لەلایەن هەر بەڕێزێکەوە بدرێ رای خۆیەتی، نەک بزوتنەوەی گۆڕان.
١١ی ٥ی ٢٠٢٢