هەولێر.. پیاوێک ژنەکەی خۆی کوشت

دوای ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بەبوونی ڕوداوێکی کوشتن لە تعجیلی نوێ لە سنوری نەحیەی شەمامک، دەست بەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەرکەوت کەوا ئافرەتێک بەناوی (بەهار زەکەریا فەتاح) تەمەن (٣٣) ساڵ، کوژراوە.

دوای بەدوواداچوون بۆ ئەم ڕووداوە هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە کەمتر لە (٥) کاتژمێر هاوسەرەکەی بەناوی (ا. ظ. م.) دەستگیر بکەن کە لە ئاکامی ڕوودانی دەمەقاڵی لە نێوانیان لە سەر کێشەی خێزانی لێیداوە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.

پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە ڕێکخرا و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە و تۆمەتباری ناوبراو دەستبەسەرە لەلایەن پۆلیسی هەولێر.

ھەواڵی زیاتر