جەمال شوکر لە زینداندا نەخۆشە و یەکێتی ناتوانێت ئازادی بکات

جەمال شوکر، پەرلەمانتاری پێشوی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە تۆمەتی گەندەڵی بڕیاری ساڵیک زیندانیکردنی بۆ دەرچووە، بەڵام ئێستا لە زیندان نەخۆش کەوتوە و یەکێتی ناتوانێت ئازادی بکات.

ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی یەكێتی، پێشتر سەرۆکی شارەوانی کەرکوکیش بووە. لەسەر دۆسیەی فرۆشتنی 10 پارچە زەوی لە ڕێگەی زیادكردنی ئاشكرا سزا دراوە كە ئەو كاتەی سەرۆكی شارەوانیی كەركووك بووە، زەوییەكانی فرۆشتووە.
باس لەوە دەكرێت كە ئەو زەوییانە لە سەردەمی ڕژێمی بەعس پێش 2003 بە چەند كەسێكی نزیك لە ڕژێم دراوە، بەڵام دواتر ئەو بەرپرسەی یەكێتی دووبارە زەوییەكانی فرۆشتووە و دەستكاریی نرخی سەر مامەڵەكانی كردووە.

جەمال شوکر، لە ناوەڕاستی مانگی ڕەمەزانەوە زیندانیکراوە، سەرەڕای ئەوەی کە یەکێتی لە چەند ڕێگایەکەوە هەوڵی داوە ئازادی بکات، بەڵام هەوڵەکانی بێسوود بوون.

بەپێی زانیاریەکان، جەمال شوکر، ئێستا نەخۆشی تەنگی پێ هەڵچنیوە.

ھەواڵی زیاتر