دوای پێکدادانی نێوان سوپای عێراق و هێزە چەکدارەکانی پەکەکە، شاندێکی باڵای ئەمنی بە سەرۆکایەتی فەریق روکن، عەبدولئەمیر یارەڵا سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە ناوچەی شنگال.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، لیوا عەبدولئەمیر ئەلشەمری و ژمارەیەک لە فەرماندە ئەفسەرە باڵاکان یاوەری سەرۆک ئەرکانی سوپا دەکەن بۆ قەزای شەنگال بۆ بینینی دۆخی ئەمنی ناوچەکە، دوای پێکدادانی نێوان سوپا و چەکدارانی پەکەکە.
شه‌ڕ له نێوان یه‌كینه‌كانی به‌رگری شنگال (YBŞ)ـی سه‌ر به PKK و سوپای عێراقی روویدا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له شنگال، سه‌ره‌تای شه‌ڕی شه‌وی 1ـی ئایار له ناوچه‌ی “باب شهلو” له رۆژئاوای قه‌زای شنگال روویداوه و تا ئێستاش شه‌ڕه‌كه به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها په‌كه‌كه رێگه به سوپای عێراقی نادات له بازگه‌كانیاندا هاتووچۆ بكه‌ن، سوپای عێراقی هێزی به‌ره‌و “باب شهلو” جوڵاندووه.
“باب شهلو” ده‌كه‌وێته نزیك كۆمه‌ڵگه‌ی خانه‌سۆر سه‌ر به قه‌زای شنگال بنكه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی لێیه.
ژماره‌یه‌كی زۆری تانكی سه‌ربازی، چه‌ك و پێداویستیی سه‌ربازیی عێراقی گه‌یشته سنووری قه‌زای شنگال و راده‌ستی هێزی 20ی پیاده‌ی سه‌ر به سوپای عێراق كراون له قه‌زای شنگال”.
k24