بزووتنەوەی ئیسلامی داوایەک ئاراستەی سەرۆکی هەرێم دەکات

د. عبداللە وەرتی، وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان رۆژی ٢٠٢٢/٤/٣٠ لە ڕێگەی راگەیاندراوێکەوە داوا لە سەرۆکی هەرێمی کودستان دەکات لێبوردنێکی گشتی بۆ زیندانیەکان دەربکات.

بەپێی ناوەڕۆکی راگەیاندراوەکە وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی ئاماژەی بەوە کردووە: بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە داوا لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات کە ئەو زیندانیانەی بە هەر هۆکارێک چەندین ساڵە لە زیندان راگیراون و ماوەی تەواو کردنی حوکمەکانیان نزیک بۆتەوە لە کۆتایی یان هەیانە چەند ساڵێکە بەبێ دادگایی کردن زیندانی کراون بە مەرسومێکی تایبەت لێبوردنی گشتیان بۆ دەر بکرێت تاوەکو بەم جەژنە پیرۆزە بە ماڵ و منداڵ و کەسوکاریان شاد ببنەوە.

ھەواڵی زیاتر