گوتەبێژی سەدر: پەیوەندیی نێوان سەدر و سەرۆك بارزانی بەهێزە

گوتەبێژی ڕێبەری ڕەوتی سەدر، جەخت لەسەر بەردەوامبوونی ڕێککەوتنە سێ قۆڵیەکەیان لەگەڵ پارتی و عەرەبی سوننە دەکاتەوە و دەشڵێ: ئەوان پێداگیرن لەسەر پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینەی نیشتمانی.
سەڵاح عوبەیدی، گوتەبێژی ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئاشکرای دەکات : موقتەدا 40 ڕۆژی وەکو دەرفەت دایە لایەنەکانی تر تا حکوومەت پێکبهێنن و عێراق لە چەقبەستوویی ڕزگاری بێت، تەنانەت ئەگەر کوتلەی سەدریش ببێتە ئۆپۆزسیۆن بە ڕۆحی وەرزشیەوە وەریدەگرین، بەڵام هەنگاونان بۆ نزیکبوونەوە لە لایەنەکانی تر لە پێناو دەستبەرداربوون لە حکوومەتی زۆرینە لە ئارادا نیە، تا ئێستا سەید موقتەدا پێداگیرە لەسەر ئەوەی حکوومەتی داهاتووی عێراق زۆرینە بێت، جا لەلایەن هەر لایەکەوە پێکبهێنرێت”.
سەڵاح عوبەیدی ئاماژەی بەوە کرد: گەر لایەنەکانی تر، توانیان حکوومەتی زۆرینە بەبێ ڕەوتی سەدر پێکبهێنن، پشت بەخوا کوتلەی سەدری دەبێتە ئۆپۆزسیۆن.

ھەواڵی زیاتر