كه‌شناسی عێراق له‌باره‌ی دروستبوونی لافاو روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق ئاشكرای ده‌كات، بارانباران تا ناوه‌ڕاستی مانگی ئایاری داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت، جیا له‌وه‌ی عێراق له‌ رۆژانی داهاتوودا كاریگه‌ری دوو بارسته‌ هه‌وای له‌ ده‌ریای سوور و توركیا به‌سه‌ره‌وه‌ ده‌بێت.

عامر ئه‌لجابری، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق به‌ میدیای فه‌رمی عێراقی راگه‌یاند، حاڵه‌تی بارانبارین كه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی نیسانه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌، تاوه‌كو ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌سته‌مه‌ رێژه‌ی بارانبارین له‌و ماوه‌یه‌دا دیاری بكرێت.

كه‌شناسی عێراق روونیكرده‌وه‌، له‌ زۆربه‌ی پارێزگاكانی عێراق بارانبارین له‌ رۆژانی داهاتوو به‌ لێزمه‌ ده‌بێت، ناگاته‌ دروستبوونی ئاستی لافاو، به‌ڵام بارسته‌ هه‌وایه‌كی دیكه‌  له‌ ده‌ریای سووره‌وه‌ دێت، بارانبارین به‌هۆیه‌وه‌ ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.

k24

ھەواڵی زیاتر