تابلۆى نوێى ئۆتۆمبێل لە هەولێر چاپكرا

ڕونکردنەوەیەک لەهاتووچۆی هەولێرەوە:
پالپشت بەڕێنمایی ژمارە 2ی ساڵی 2022ی وەزارەتی ناوەخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،وەلەسەر فەرمانی بەڕێز وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،ئەمڕۆ لەبەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بەئامادەونی بەڕێزان دکتۆر سامی جلال وعبدالرحمان حمدی ڕاوێژکار وبەرپرسێ نوسینگەی بەڕێز وەزیری ناوخۆ وبەڕێز عەمیدی ماف دیدار عمر قادر ،یەکەم تابلۆی ئوتومبێل بەسیستمی تازەی یەکگرتو لەگەڵ حکومەتی فیدرال چاپکرا و درا بەهاوڵاتیان،کەبەپێ ی تابلۆ تازەکە ناوی شارەکان لەسەر تابلۆ نامێنێت وەتەنها کۆدێک دادەنرێت ،کەکۆدی تەرخانکراو بۆهەولێر (22) دەبێت ،وەلەسەر تابلۆکە کورتکراوەی ناوی عێراق وهەرێمی کوردستان هەیە کەبەپیتی ئینگلیزی نوسراوە،وەلەوڕۆوە هەر ئوتومبێلێکی تایبەت (ژمارەکاتی) تۆمار بکرێت، ئەو تابلۆیە تازەی پێدەدرێت،
وەهەر هاولاتیەک بیەوێت بزانێت تابلۆی ئوتومبێلەکەی پاش ئەو تابلۆ تازەیە چۆن دەبێت ،دەتوانێت سەردانی ئەو لینکەی خوارەوە بکات

ب هاتووچۆی هەولێر
2022/4/25

ھەواڵی زیاتر