مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كرد، به‌بۆنه‌ی دووباری سه‌ركه‌وتنی ئیمانوێل ماكرۆن بۆ پۆستی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی.
مه‌سرور بارزانی له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر روو له ماكرۆن نووسیویه‌تی: “گه‌رمترین پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی دووباری هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ت”.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، “ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ ئێوه به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به دۆستایه‌تی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسا بده‌ین”.
ئه‌مڕۆ گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌چوو، به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان ماكرۆن رێژه‌ی 58%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا و به‌سه‌ر مارین لۆپین، ركابه‌ره‌كه‌ی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، كه رێژه‌ی 48%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنابوو.