جەلال پەرێشان، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی لێژنەی ڕۆشنبیری ڕایگەیاند، ئه‌گه‌ر یه‌كێك په‌یامه‌كه‌ی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی بخوێنێته‌وه وا تێده‌گا ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری له زۆنه‌كه‌ی خۆی و برایه‌كه‌ی له‌وپه‌ڕی لوتكه‌دایه و نه لانه و ئامانجه‌كان تیرۆرده‌كرێن و نه منداڵه چاوگه‌شه‌كانیان خه‌ڵتانی خوێن ده‌كرێن و نه سه‌لیمییه‌كان ته‌سلیم به ئاغا‌كان ده‌كرێنه‌وه.
جەڵال پەرێشان ئەوەشی ڕاگەیاند، ھەق بوو کاک بافل بکوژی ئەسلی کاوەگەرمیانی بۆ خاتوو شیرین ئەمینی پەرلەمانتار و رای گشتی ئاشکرا کردایە ئەوجا ئەگەر قسەی لە بارەی ئازادی رۆژنامەگەری کردبا دەمانگوت ئامنەتوبیلا
ئاماژەی بەوەشکرد، وا باشتره به‌ر له‌وەی ڕووت بێت باسی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری بكه‌ی بچیت چاره‌نوسی ئه‌وانه یه‌كلایی بكه‌یته‌وه و هه‌رهیچ نه‌بێت له‌سه‌ره‌تای كۆتایی سیاسه‌تی چەوتی خۆت و حزبه‌كه‌ت تۆزێك ڕووی سه‌یركردنی شه‌قامتان هه‌بێت .