وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئاشكرای ده‌كات، لە رێگەی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرەوە پاڵپشتی لە یەکپارچەیی خاکی عێراق دەکەن.
مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، بەرەنگاری ھەموو شێوازێكی تیرۆر دەبنەوە له ئۆپەراسیۆنی “چنگی قفڵ” به‌رده‌وام ده‌بن.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، راشیگه‌یاند، “له‌هه‌ر شوێنێك تیرۆری لێبێت رووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه، ئەگەر لە ناوەوەی سووریا و لە هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕوویان نه‌بینه‌وه، دەبێت لەسەر خاکی خۆمان دەستەویەخە ئەم كاره بکەین”.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتی: “ئێمە یەکپارچەیی خاکی عێراق دەپارێزین، تەنانەت لە رێگەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرەوە پاڵپشتی لە یەکپارچەیی خاکی عێراق دەکەین”.
هه‌روه‌ها گوتیشی: “ئێمە چاومان نەبڕیووەتە خاکی عێراق، ناشتوانین بڵێن هێرشه‌كانمان بێ هۆكارن”.
چاوش ئۆغلۆ ئاماژه به‌وه ده‌دات، “بۆچی رێگری لە پەکەکە ناکەن ساڵانێکە لەم ناوچەیەی عێراقدا پەلاماری توركیا، سەربازەکانی و ھاووڵاتییە بێتاوانەکانی دەدەن”.
k24