“هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی ئه‌وه‌ی نییه‌ كه‌ ببێته‌ جێگره‌وه‌ بۆ وڵاتانی تر”

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دەنگی ئەمریكا:

هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی ئه‌وه‌ی نییه‌ كه‌ ببێته‌ جێگره‌وه‌ بۆ وڵاتانی تر، ڕاسته‌ ئه‌و به‌شه‌ گازه‌ سروشتیه‌ی ته‌خمین ده‌كرێت له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ به‌شێكی كه‌م نییه‌ و زۆره‌، له‌م قۆناغه‌دا هه‌وڵ ده‌درێت زیاتر په‌ره‌ به ‌گازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان بدرێت، ئه‌و سه‌رمایه‌گوزار و ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستاندایه‌ به‌رهه‌میان زیاتر بێت و زیاتر بۆناوخۆی هه‌رێمی كوردستان به‌كاربێت، چونكه لە‌ 50% ی وێستگه‌كانی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان به‌گازی سروشتی ئیش ده‌كه‌ن.

هه‌وڵ و ته‌قه‌لا بۆئه‌وه‌یه‌ پاش ساڵ و نیوێكی تر هه‌موو وێستگه‌كان بتوانن به‌گازی سروشتی ئیش بكه‌ن و هه‌وڵه‌كانیشیان به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چتر سوته‌مه‌نی وه‌كو گازوایل به‌كارنه‌یه‌ت كه‌ تێچوونی یه‌كجار زۆره‌، لە گەڵ ئەوەشدا گازی سروشتی بۆ ژینگه‌ ڕێكوپێكتره‌وه‌ و باشتره‌ و هه‌م تێچوونیشی كه‌متره‌.

بۆیه‌ هه‌وڵده‌درێت كه‌ له‌قۆناغی یه‌كه‌م بەشی ته‌واوی غازەکە زیاتری بۆ هه‌رێمی كوردستان بێت، دوای ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر به‌شه‌كانی تری عێراق پێویستیان هه‌بێت و داواكار بن ده‌كرێت به‌شێك له‌وه‌ش بۆ عێراق بێت، پاشان له‌ساڵانی داهاتوودا هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و دونیای ده‌ره‌وه‌ بچێت بێگومان له‌وانه‌یه،‌ به‌ڵام ڕەنگە قۆناغی باسكردنی جێگره‌وه‌ زوو بێت، لە داهاتووشدا ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ هه‌بێت به‌هه‌نارده‌ كردنی گازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان دیسان به‌ڕێگه‌ی توركیا ده‌بێت، بێگومان كه‌ گه‌یشتینه‌ ئه‌و قۆناغه‌ ئه‌وكاته‌ پێویستی به‌دانوستانی زیاتر ده‌بێت.

ھەواڵی زیاتر