-بافڵ و قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ سەردانی تورکیا دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی هەواڵگری تورکیا کۆدەبنەوە
-لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی بەڵێنی بە تورکیا داوە ئەگەر پەیوەندییەکانیان ئاسایی ببێتەوە ئامادەن هەموو هاوکارییەکی تورکیا بکەن
-وەفدەکەی زۆر هەوڵیانداوە سەرۆکی تورکیا یان وەزیری دەرەوە ببینن، بەڵام داواکەیان ڕەتکراوەتەوە.
-سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سەرکردایەتی یەکێتی هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شاندێکی باڵای یەکێتیکە پێکهاتبوو لە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت ڕەسول بە نهێنی و دوور لە چاوی ڕاگەیاندن، سەردانی تورکیایان کردووەو لەگەڵ بەرپرسی دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) و بەرپرسانی دیکەی هەواڵگری تورکیا کۆبوونەتەوە.
-کۆبوونەوەکە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بەردەوام بووە و بافڵ و قوباد داوای ئەوەیان کردووە کە تورکیا بە پەیوەندییەکانی لە گەڵ یەکێتیدابچێتەوە و چیتر بە چاوی گومانەوە مامەڵە لەگەڵ یەکێتی نەکات.
-بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەکەدا باسی لە کێشەکانی لەگەڵ لاهور جەنگی کردووە و تاوانباری کردووە بەوەی کە ئەو، هۆکاری تێکچوونیپەیوەندی یەکێتی و تورکیا بووە چونکە پشتیوانیی لە پەکەکە دەکرد و لە سلێمانی ئازادی تەواوی کارکردنیان پێداون.
-بافڵ بەڵێنی بە تورکیا داوە ئامادەن هەموو هاوکارییەکی تورکیا بکەن.
-لایەنی تورکی هیچ بەڵێنێکیان بە بافڵ و قوباد نەداوە و گوتویانە چاودێری دۆخی سلێمانی دەکەن و ئەگەر یەکێتی بەڵێنەکانی خۆیجێبەجێ کرد، ئینجا هەنگاوی پێویست بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لە گەڵ یەکێتی دەنێن.
-بافڵ و قوباد تاڵەبانی زۆر هەوڵیانداوە سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان یان مەولود چاووشوئۆغڵۆ وەزیری دەرەوە ببینن بەڵامبەرپرسانی هەواڵگری تورکیا، بەڵێنی ڕێکخستنی هیچ دیدارێکیان پێ نەداون.