بەهمەن كاك عەبدوڵا، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بابەتێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، پارتی و بارزانی دەمێکە بڕیاریان داوە لەگەڵ هەڵۆ دەفڕن بڕیار نییە ئەوەی لەگەڵ هەڵۆ بفڕێت ئاوڕ لە قیقە قیقی قاز بداتەوە، لێیان گەڕێن هەرچی هەوای زکیانە خاڵی کەن
ئەوەشی ڕاگەیاند کە، ماڵی بارزان لە کوێ بوون کوردبوون و کوردایەتیی لەوێیە، بێ خەمبن خۆیان وەک ئاڵا نوێنەرایەتی کورد دەکەن.
ئاماژەی بەوەشدا کە تاکە وارسی شەرعی ئاڵای کوردستان ڕیفراندۆمچیەکانن نەک عیراقچییەکان