سۆران.. دزی لە گەشتیارێکی ئەڵمانی دەکرێت

گەشتارێکی ئەڵمانی سنووری 14 دەبڕێت و لە سۆران موبایلەکەی لێ دەدزرێت

ئەمڕۆ هەینی 2020/4/15، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سۆران رایگەیاند، کە گە‌شتیارێكی بە‌ڕە‌گە‌ز ئە‌ڵمانی بە‌ناوی ( M.T ) كە‌ بە‌ پایسكل سنوری 14 وە‌ڵاتی بڕیوە‌ ، بە‌ مە‌بە‌ستی درێژە‌دان بە‌ گە‌شتە‌كە‌ی سە‌ردانی ھە‌رێمی كوردستان دە‌كات، كاتێك لە‌ سنوری ناحیە‌ی خە‌لیفان پشوو دە‌دات مۆبایلە‌كە‌ی دە‌دزرێت.

پۆلیسی سۆران ئەوەشی ڕاگەیاند کە دوای پە‌یوە‌ندیكردنی ناو براو بە‌ پۆلیسی ناوشاری سۆران، ئێشكگری بنكە‌ی پۆلیسی خە‌لیفان و ئاگاداركردنە‌وە‌یان لە‌م بابە‌تە‌ دە‌ست بە‌جێ ئە‌فسە‌ر و كارمە‌ندانی بنكە‌‌ی پۆلیسی خە‌لیفان دە‌ستیان كرد بە‌لێكۆلینە‌وە‌، توانیان لە‌ماوە‌ی ( 8 ) كاتژمێر تۆمە‌تباران دە‌ست نیشان بكە‌ن و پە‌ڕوای لێكۆلینە‌وە‌یان بۆ ڕێكخرا و بە‌ڕێز دادوە‌ری لێكۆڵینە‌وە‌ بە‌ پێی ماددە‌ی ٤٤٦ ی.سزادان بڕیاری دە‌ستگیركردنی تۆمە‌تبارانی دە‌ركرد دە‌ست بە‌جێ تۆمە‌تباران لە‌لایە‌ن بنكە‌ی پۆلیسی خە‌لیفان دە‌ستگیركران و دانیانا بە تاوانەکە مۆبایلی دزراو ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.

پۆلیسی سۆران ئاماژەی بەوەشکرد ئاماژەی لێرە‌وە‌ دڵنیایی دە‌دە‌یین بە‌ھاوڵاتیانی ئازیز وەك هەمیشە چاوکراوە دەبین بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران و پاراستنی هاوڵاتیان

ھەواڵی زیاتر