حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی خانه‌نشینی هه‌رێم، لەبارەی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسیەی خانه‌نشینانی پله‌باڵا له هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، کە «له ماددەیەکی یاسای چاكسازیدا باس لەوە کراوە؛ هه‌ر كه‌سێك پله‌یه‌كی بەرزتری له پله‌ی شایسته‌ی خۆی وه‌رگرتبێت و پێی خانه‌نشین بووبێت، لێی وه‌ردەگیرێته‌وه».
ئەمە لە کاتێکدایە کە بەڵێنەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ، رێكخستنەوەی میلاكات و ئەنجامدانی چاكسازی بوو بۆ بەدیهاتنی دادپەروەری لە كەرتی گشتی، كە لە ساڵانی رابردوو كەموكوڕی زۆری بەخۆیەوە بینی بوو.