پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر (٥:٣٠)خولەکی ئێوارە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە بە بوونی ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی زاگرۆس، دەستبەجێ تیمێک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەمەبەستی لێکۆڵینەوە گەشتنە شوێنی ڕووداو و دەستیان بەلێکۆڵینەوە کرد.
لەلێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (هەڵکەوت. ک. ب.)، تەمەن (٣١) ساڵ، کوژراوە، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری دەرکەوت کەوا ناوبراو لەلایەن باوکیەوە بەناوی (ک. ب.)، تەمەن (٥٥) ساڵ، لەسەر کێشەیەکی خێزانی کوژراوە.
بۆ ئەم مەبەستە پەڕاوی لیکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کراوەتەوە بۆ ئەوەی ڕێڕەوی یاسایی بگیرێتە بەر.