پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا چوار تۆمەتباریان بەتۆمەتی فاڵگرتنەوەو نوشتەكردن و فێڵكردن دەستگیركرد.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی پۆلیسی سلێمانی کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردۆتەوە، لە درێژەی هەڵمەتەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانەی كە فێڵ لە هاوڵاتیان دەکەن لەرێی نوشتەو جادوو فاڵگرتنەوەوە ، توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرا،وە چوار تۆمەتباری تر دەستگیربكرێن و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر چەندین پارچە كەلوپەلدا كە بۆ فاڵگرتنەوەو نوشتەكردن بەكاریان هێنابوو.
لەئێستا هەریەك لەتۆمەتباران (ف ، م ، م – ن ،ع، ج – ع، ج ، م – پ ، ع ، أ ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە.
جێی ئاماژەیە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لەسەر هەمان دۆسیە نۆ تۆمەتبار دەستگیركراون ، تائێستا و لەم هەڵمەتە فراوانەی پۆلیسی سلێمانیدا كە بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەنجام دەدرێت 13 تۆمەتبار دەستگیركراون .