رۆژی شەممە کرایە پشووی فەرمی

حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژێکی ئەم هەفتەیەی کردە پشووی فەرمی.

بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی شەممە 9-4-2022 (سبەی) لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت، پشووی فەرمییە.

راگەیاندنی پشووی فەرمی لەو رۆژەدا بەهۆی ساڵیادی رووخاندنی رژێمی بەعسی عێراق کە لە 9-4-2003 هێزەکانی هاوپەیمانان چوونە ناو بەغدای پایتەخت و رزگارکردنی عێراقیان لەو رژێمە، راگەیاند.

ھەواڵی زیاتر