ڕێکاری یاسایی دژی ئەو پزیشکە دەگیرێتەبەر کە گوایە دەستدرێژی کردووەتە سەر ئافرەتان

لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا، بەڕێز (د. سامان بەرزنجی) پەیوەندی بەم پەرلەمانتارە کرد و داوای ناو و ناونیشان و پشتڕاستکردنەوە و ئاشکراکردنی ناسنامەی ئەو پزیشکەی کرد کە گوایە دەستدرێژی سێکسی کردووە بۆ دەسپێکردن بە ڕێکاری یاسایی و لێکۆڵینەوە لەگەڵ داواکاری گشتی بەپێی هەردوو یاسای مافی نەخۆش و یاسای ئاکار و ڕەوشتی پزیشکی.
وەزارەتی تەندروستی بەهاوبەشی لەگەڵ سەندیکای پزیشکان و داواکاری گشتی لێکۆڵینەوە و ڕێکاری یاسایی دەگرێتەبەر لە ئەگەری پشتڕاستکردنەوەی ئەو دەستدرێژیەی دوور لە ئاداب و ڕەوشتی پزیشکیدا کراوە.

ڕاگەیاندنی
وەزارەتی تەندروستی
8 نیسان 2022

ھەواڵی زیاتر