لە سلێمانی شەش ئۆتۆمبێل بەهۆی پێشبڕکێ دەستیان بەسەردا گیرا

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوابەدوای ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتیمان و هۆشداریدانمان بۆ ئەو شۆفێرانەی کەلەکاتە جیاوازەکان و بە تایبەتی لە شەودا سەرقاڵی پێشبڕکێ و شۆفێریکردنن بەشێوەیەکی مەترسیدار و بێزارکردنی هاوڵاتییان بە دەنگی بزوێنەری ئوتومبیلەکانیان،   شەوی ڕابردوو 6/7 ی 4 /2022 مەفرەزەکانی هاتووچۆ سەر بە بەڕێوەبەرێتی قەزای ناوەند و بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش  وپۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی توانرا دەست بەسەر شەش ئوتومبیلی جۆراوجۆر بگیرێت کە شۆفێرەکانیان پێشبڕکێیان پێوە دەکرد.

لە ئێستادا ئەو ئوتومبیلانە دەستیان بەسەردا گیراوە لە گەراجی دەستبەسەردا گرتنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی وە شۆفێرەکانیان کاری یاساییان لەگەڵ دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر