وه‌زیری نه‌وتی عێراق له باره‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌بودجه‌دا زانیاری نوێ ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: “ساڵی رابردوو بڕه پاره‌یه‌كی كه‌م به هه‌رێم دراوه”.
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بۆ ئاژانسی ده‌نگوباسی عێراق رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان به‌گوێره‌ی یاسای بودجه‌ی ساڵی دوو هه‌زار و بیست و یه‌ك، ده‌بوو بڕی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به نرخی سۆمۆ راده‌ستی حكومه‌تی فیدڕاڵی بكات.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق روونیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی كه روویدا بریتی بوو له لێبڕینی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به گوێره‌ی راده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، پرسه‌كه‌ش له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌ر به‌م شێوه‌یه یه‌كلاكراوه‌ته‌وه.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: “ساڵی رابردوو بڕه پاره‌یه‌كی كه‌م به هه‌رێم دراوه، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌گوێره‌ی رێوشوێنی و پێودانگی دیكه پشكی هه‌رێم حساب ده‌كرێت، ئێستا حكومه‌تی فیدڕاڵی كاری له‌سه‌ر ده‌كات.
k24